بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێمن هەورامی، لە فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند: پارتی دەیەوێت لاپەڕەیێکی سیاسیی تازە لەگەڵ هەموو لایەنەکان دەست پێ بکات، تاوەکوو ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە حکوومەتێکی بەهێز و پەرلەمانێکی بەهێز ڕەنگ بداتەوە.
هێمن هەورامی ئاشکرای کرد کە پارتی دەیەوێ دەستوور بنووسرێتەوە و بە شێوازێکی پێشکەوتوو چاکسازی لە سیستەمی ئیداری و ژیانی خەڵکدا بکرێت. گوتیشی: ئەولەویەت لای ئێمە لابردنی پاشەکەوتی مووچە و چاککردنی ژیانی خەڵک و هەلی کار بۆ گەنجان و بابەتەکانی دیکەی پەیوەندیدارە بە ژیانی خەڵک، کەسمان بۆ ئیمتیازات نەهاتووین.
لە کۆتاییشدا داوای لە لایەنەکان کرد، تەوەقوعی ئەوەمان لێ نەکەن کە بیانەوێ غەدر لە ٤٥ کورسییەکەی پارتی بکەین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment