یەکێتیی ئەورووپا ڕێککەوتن لە سەر کاتی دەستپێکردنەوەی دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران پشتڕاست دەکاتەوە

بەشی ئێران- ئێران و یەکێتیی ئەوروپا بە جیا رایانگەیاند، 29ی ئەم مانگە گفتوگۆکانی ڤیەننا بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی دەستپێدەکەنەوە، ئەمریکاش دەڵێت ئەگەر ئێران لە دانوستاندنەکاندا "رژد" بێت، ئەوا دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا بگەینە رێککەوتن.

کوردپرێس:

رۆژی چوارشەممە 03-11-2021 فەرمانگەی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "لیژنەی هاوبەشی رێککەوتنی ئەتۆمی 29ی تشرینی دووەم کۆبوونەوەیێکی رووبەڕوو لە ڤیەننا دەکات."

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، کۆبوونەوەکە لە لایەن ئێنریکی مۆرا، نوێنەری یەکێتیی ئەوروپا سەرکردایەتی دەکرێت.

هاوکات عەلی باقری، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی پشتڕاست کردەوە.

باقری کە یەکێکە لە ئەندامانی شاندی دانوستاندکاری ئێران بۆ گفتوگۆکانی ڤیەننا، لە تویتێکدا رایگەیاند: "لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئێنریکی مۆرا، رێککەوتین لەسەر دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی لابردنی سزا ستەمکار و نامرۆییەکان لە 29ی تشرینی دووەم لە ڤییەنا."

هەروەها نێد پڕایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هەر لە رۆژی چوارشەممە، لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، دەکرێت واشنتن خێرا لەگەڵ تاران بگاتە رێککەوتنێک ئەگەر ئێران لە دانوستاندنە دیپلۆماسییەکاندا "رژد" بێت.

News Code 3936

Your Comment

You are replying to: .
captcha