چاودێڕێکی بابەتی عێراق: سەقامگیریی عێراق بەسراوە بە هێور بوونی هەرێمی کوردستانەوە

بەشی جیهان- عەدنان حسێن لەو باوڕەدایە کە بەشێک لە ناسەقامگیریی عێراق بە هۆی ئاڵۆزیی نێوان کوردەکانی عێراق بەتایبەت ئاڵۆزیی نێوان حیزبە گەورەکانۆیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەدنان حسێن چاودێڕی پرسەکانی عێراق و سەرۆکی یەکێتیی ڕۆژنامەوانانی عێراقی لە یادداشتێکدا کە لە ڕۆژنامەی شەرقو لئەوسەتدا بڵاوی کردۆتەوە جەخت دەکات کە سەقامگیریی لە عێراق بەسراوە بە ئارام بوونی هەرێمی کوردستانەوە.

ناوبراو ئاماژە دەدات بە ڕابردووی پڕلە هەوراز و نشیوی کوردەکانی عێراق بە تایبەت شەڕی براکوژیی نێوان دوو حیزبی سەرەکیی هەرێمی کوردستان و دەنووسێت: گرژیی نێو ماڵی کورد کاریگەرییێکی زۆری لەسەر دۆخی وڵات بە گشتی هەیە.

عەدنان حسێن ئاماژە بە ڕکابەیی نێوان دوو حیزبی پارتی و یەکێتی دەدات لەسەر وەدەستەوە گرتنی پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق و دەڵێت ئەو پۆستە ناتوانێت دەسکەوتێکی زۆری بۆ دوو لایەنەکە ببێت و باشتر ئەوەیە کۆتایی بە گرژییەکانی نێوانیان بێنن. باشتر ئەوەیە کە ئەو دوو حیزبە تەرکیز لەسەر ئارامی و دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان بکەن.

ناوبراو ناڵێت کە یەکێتی نەدەبوو لەسەر وەدەست هێنانی ئەو پۆستە مکووڕ بێت و پارتیش چوونکە هاوسەنگی ئەو پۆستەی لە هەرێمی کوردستان بەدەستۆیە نەدەبوو زۆر لەسەر ئەو مەسەلە ڕۆیشتبا.

ئەو چاودێڕە سیاسییە و ڕۆژنامەنووسی عێراقی جەخت دەکاتەوە یەکێک لە هۆکارە گرینگەکانی ناسەقامگیری لە عێراق نائارامیی هەرێمی کوردستان و گرژیی نێو ماڵی کوردەکانە و ئەگەر ئارامی بۆ ناو هەرێمی کوردستان بگەڕێتەوە، عێراقیش سەقامگیر دەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39357

Your Comment

You are replying to: .
captcha