سزادانی گه‌لی ئێران دادپه‌روه‌رانه‌ نییه‌/ سزاکانی ئه‌مریکا دژ به‌ ئێران هیچ ئه‌نجامێکی نابێت

به‌شی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران ئه‌نجامێکی به‌دواوه‌ نابێت و گوتی: سزادانی گه‌لی ئێران دادپه‌روه‌رانه‌ نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا که‌ سه‌ردانی ژاپۆنی کردوووه‌ ئاماژه‌ی به‌ ده‌ست پێکردنی قۆناغی دووهه‌می سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران کرد و ڕای‌گه‌یاند: په‌ناگیرکردنی ئێران و دابڕینی کارێکی عه‌قڵانیی نییه‌ به‌ڵکوو به ‌پێچه‌وانه‌وه‌ مه‌ترسیداره‌ و سزادانی گه‌لی ئێرانیش دادپه‌روه‌رانه‌ نییه.‌ نه‌ک هه‌ر وڵاتانی دراوسێ به‌ڵکوو ژماره‌یێکی زۆر له‌ وڵاتان به‌ هۆی ئه‌م سزا تاکلایه‌نانه‌ی ئه‌مریکاوه‌ کاریگه‌رییان ده‌که‌وێته‌ سه‌ر. ئێمه‌ بیر له‌وه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ له ‌جیاتی سزاکان دیالۆگی واتادار و کۆبوونه‌وه‌ پراکتیکترن. ئه‌مه‌ هه‌ڵوێستی بنه‌ڕه‌تیی ئێمه‌یه‌. تورکیا دژ به‌ سه‌پاندنی گه‌مارۆیێکی به‌م شێوازه‌یه‌ و پێمانوایه‌ ناتواندرێت له ‌ڕێگه‌ی سزاکانه‌وه‌ هیچ ئه‌نجامێک وه‌ده‌ست بهێنرێت.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌ دۆسیه‌ی کوشتنی جه‌مال خاشقچی کرد و گوتیشی: ئێمه‌ ده‌بێ ڕوونی بکه‌ینه‌وه‌ که‌ ڕووداوه‌که‌ چۆن و له‌لایه‌ن چ که‌سانێک و به‌ فه‌رمانی چ که‌سانێک ئه‌نجام دراوه‌. هه‌روه‌ها ده‌بێ به‌دواداچوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی جه‌مال خاشقچی بکه‌ین.

سه‌رچاوه‌: CNN Turk

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39354

Your Comment

You are replying to: .
captcha