به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولستار مه‌جید له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا بڵاوی کردوووه‌ته‌وه که ڕۆژی دووشه‌ممه (٥ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨) فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له شاری هه‌ولێر کۆ بوووه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی دانانی به‌رنامه بۆ یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی خولی نوێی په‌رله‌مانی کوردستان.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه له کۆبوونه‌وه‌که‌دا و به بڕیاری سه‌رکردایه‌تیی کۆمه‌ڵی ئیسلامی، سه‌رۆکایه‌تیی فراکسیۆنی حزبه‌که‌ی له په‌رله‌مانی کوردستانی پێ سپێردراوه.
ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه تا ئێستا هیچ یه‌ک له حزبه‌کانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان به فه‌رمی سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌کانیان له په‌رله‌مان دیاری نه‌کردوووه و بڕیاریشه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (٦ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨) یه‌که‌م دانیشتنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان به‌ڕێوه بچێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment