ئه‌یاد عه‌للاوی: سزاکانی ئه‌مریکا دژ به‌ ئێران کاریگه‌رییێکی خراپی له‌سه‌ر عێراق ده‌بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه‌ی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران ده‌کات و ده‌ڵێت: ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ کاریگه‌رییێکی خراپی له‌سه‌ر عێراق ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌یاد عه‌للاوی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ په‌یامێکی بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان ناردوووه‌ و داوای له‌ ناوبراو کردوووه‌ که‌ له‌ سه‌پاندنی سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران، تایبه‌تمه‌ندیی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان و ئێران ڕچاو بکرێت.

ناوبراو گوتیشی: سه‌پاندنی گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران کارتێکه‌ریی خراپی له‌سه‌ر عێراق ده‌بێت هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێ به‌ ئارامییه‌وه‌ ته‌عامول له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌ بکرێت.

ئه‌یاد عه‌للاوی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ "ناوبراو هه‌رگیز قبووڵ ناکات ئێران به‌ره‌وڕووی گه‌مارۆ یان هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی ببێته‌وه‌" و گوتی: عێراق ده‌توانێت ڕۆڵی نێوبژیڤان له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریکادا بگیڕێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39348

Your Comment

You are replying to: .
captcha