عێراق ژمارەیێک لە کونسووڵخانە و باڵوێزخانەکانی خۆی دادەخات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەوڵەتی عێراق لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2019ی ئەو وڵاتەدا جەختی کردۆتەوە کە دەبێت بەغدا ئەو کونسووڵخانە و باڵوێزخانانەی خۆی دابخات کە وڵاتی بەرانبەر لە عێراق کونسووڵخانە یان باڵوێزخانەی نییە.

کوردپرێس:

بڕگەی 5ی مادەی 31ی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق باس لەو بابەتە دەکات کە هەر وڵاتێک کونسووڵخانە یان باڵوێزخانە و نوێنەری دیپڵۆماسییانەی لە عێراقدا نەبێت ئەوا بەغداش دەبێت باڵوێزخانە و کونسووڵخانەکانی خۆی لەو وڵاتانە دابخات.

لەو بڕگەیەی پڕۆژەیاساکەدا نووسراوە: دەبێت وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەگوێرەی بنەمای عیلاقاتی دوولایەنە، هەموو ئەو کونسووڵخانە و باڵوێزخانانی خۆی لەو وڵاتانە هەڵپێچێت کە نوێنەری دیپڵۆماتکاریان لە عێراق نییە.

لە بەشی دووهەمی ئەو بڕگە یاساییەدا نووسراوە پێویستە ژمارەی فەرمانبەرانی نوێنەرانی دیپڵۆماتکاری عێراق لە دەرەوەی وڵات وەکوو ساڵانی پێشوو کەم بکرێتەوە و نووسینگەکانی سەربە وەزارەتخانەکان وەکوو وەزارەتی ڕۆشنبیری و بازرگانی و بەرگری و تەندروستی و خوێندنی باڵا دابخرێن و بگوازرێنەوە بۆ بینای باڵوێزخانەی عێراق لەو وڵاتانە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەگوێرەی بەشی سێهەمی بڕگەی 5ی مادەی 31ی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە زەمالەی خوێندنی منداڵانی نوێنەرە دیپڵۆماتکارەکان خەرج ناکات.

News Code 39345

Your Comment

You are replying to: .
captcha