زه‌ریف: ئه‌مریکا بڕوای به‌ دیپلۆماسییه‌ت نییه‌ ته‌نها بڕوای به‌ سه‌پاندنی ئیراده‌ی خۆی هه‌یه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕای‌گه‌یاند که‌ ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مریکا بڕوای به‌ دیپلۆماسییه‌ت نییه‌ به‌ڵکوو ته‌نها بڕوای به‌ سه‌پاندنی ئیراده‌ی خۆی هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ ڕۆژنامه‌ی (USA Today)ی ئه‌مه‌ریکی ڕاگه‌یاندوووه‌: ئه‌گه‌ر بێتوو بنه‌مایێک هه‌بێت بۆ گفتوگۆکردن ئه‌وا ئاماده‌ی گفتوگۆن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا. متمانه‌ی هاوبه‌ش مه‌رجی سه‌ره‌کی نییه‌ بۆ گفتوگۆ کردن به‌ڵکوو مه‌رجی گرنگ بۆ گفتوگۆ ڕێزگرتنی به‌رامبه‌ره‌.

ناوبراو وتیشی: ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مه‌ریکا بڕوای به‌ دیپلۆماسییه‌ت نییه به‌ڵکوو ته‌نها بڕوای به‌ سه‌پاندنی ئیراده‌ی خۆی هه‌یه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی کرده‌وه‌: ئێران ئاماده‌ی گفتوگۆیه‌ له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمیی نوێ به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌مه‌ریکا پێداچوونه‌وه‌ به‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌ی ساڵی (2015)دا بکات و به ‌دووریشی زانی ئه‌مه‌ریکا بتوانێ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و سزایانه‌وه‌ ئامانجه‌ ئابووری و سیاسییه‌کانی خۆی به‌دی بهێنێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39344

Your Comment

You are replying to: .
captcha