هه‌ده‌په‌: شه‌ش هه‌زار ئه‌نداممان له‌ زیندانه‌کانی تورکیادان

به‌شی تورکیا- هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) رایده‌گه‌یه‌نێت که‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا شه‌ش هه‌زار ئه‌ندامی پارته‌که‌یانی زیندانی کردوووه که‌ له ‌نێویاندا (11) په‌رله‌مانتار و ده‌یان سه‌رۆک شاره‌وانی هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سزای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په‌ له‌ کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا که‌ له‌ باره‌گای سه‌ره‌کیی هه‌ده‌په‌ -به‌ بۆنه‌ی دووهه‌م ساڵیادی ده‌ستگیرکردن و زیندانی کردنی (11) په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له‌ نێویاندا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوکسه‌گداغ هاوسه‌رۆکانی پێشووی هه‌ده‌په له‌ ئه‌نقه‌ره‌- به‌ڕێوه‌ چوو ڕایگه‌یاند: به‌هۆی هه‌ڵمه‌تی ڕه‌شبگیری ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیاوه‌، تا ئێستا نزیکه‌ی شه‌ش هه‌زار ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌ له‌ زیندانه‌کانی تورکیادان که‌ له‌ نێویاندا (53) سه‌رۆک شاره‌وانی هه‌یه‌.

له‌لایێکی دیکه‌وه‌ مووسا فریسئۆغڵۆ ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌ له‌ په‌رله‌مانی تورکیا گوتیشی: تا ئێستا (12) هه‌زار ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌ ده‌ستگیر کراون که‌ به‌شێکیان له‌ زیندانه‌کاندا ماونه‌ته‌وه‌ و به‌شێکی دیکه‌شیان ئازاد کراون.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی Diken

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39343

Your Comment

You are replying to: .
captcha