وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا: ده‌بێ تێکڕای لایه‌نه‌کان ته‌رکیز له‌سه‌ر شکستدانی داعش له‌ سووریا بکه‌ن

به‌شی سووریا- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا (پێنتاگۆن) ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ سوپای سووریای دیموکراتیک له‌ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا پشتڕاست ده‌کاته‌وه‌ و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ تێکڕای لایه‌نه‌کان له‌ سووریا ده‌بێ ته‌رکیز له‌سه‌ر شکستدانی داعش بکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌قید ڕۆب ماینینگ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا (پێنتاگۆن) له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ سوپای سووریای دیموکراتیک وه‌ک هاوبه‌شمان به‌ درێژاییی سنووره‌کانی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌ورییه‌ی ئه‌منییان ده‌ست پێکرد. تێکڕای لایه‌نه‌کان له‌ سووریا ده‌بێ ته‌رکیز له‌سه‌ر شکستدانی داعش بکه‌ن. ئه‌و ده‌ورییه‌ بۆ ئێمه‌، سوپای سووریای دیموکراتیک و تورکیا ئه‌و به‌ستێنه‌ ده‌ڕه‌خسێنێت که‌ ئاسایشی ناوچه‌که‌ دابین بکرێت.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌خت له‌سه‌ر ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی هێزه‌ ئه‌مریکی و تورکییه‌کان له‌ ده‌وروبه‌ری مه‌نبه‌ج ده‌کاته‌وه‌ و ده‌شڵێت: ئه‌م ده‌ورییه‌ ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ تورکیا ته‌رکیز له‌سه‌ر شکستدانی داعش بکه‌ن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39342

Your Comment

You are replying to: .
captcha