سه‌رچاوه‌یێکی کورد: له‌ 27 کۆمیسیۆنی په‌رله‌مانی عێراق سه‌رۆکایه‌تیی 6 کۆمیسیۆن به‌ کورد ده‌درێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌یێکی کورد باس له‌ ڕێککه‌وتنی به‌مزوووانه‌ی نێوان دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستان ده‌کات بۆ تێپه‌ڕاندنی ناکۆکییه‌کان و ده‌ڵێت کورده‌کان سه‌رۆکایه‌تیی زیاتر له‌ یه‌ک له‌سه‌ر پێنجی کۆمیسیۆنی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ وه‌ده‌ست ده‌هێنن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "به‌غدا ئه‌لیه‌وم" له‌ زاری سه‌رچاوه‌یێکی کورده‌وه‌ ڕای‌گه‌یاند که‌ هه‌ندێک نیشانه‌ ده‌ریده‌خات که‌ پارتی و یه‌کێتی وه‌کوو دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستان بۆ تێپه‌ڕاندنی ناکۆکییه‌کانیان به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌م ساڵح وه‌ک سه‌رۆک کۆماری عێراق ئیتیفاقیان کردوووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ که‌ نه‌یویست ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت گوتیشی: پێده‌چێت که‌ پارتی و یه‌کێتی له‌سه‌ر دابه‌ش کردنی دیکه‌ی پۆسته‌کان له‌ به‌غدا بگه‌نه‌ ڕێککه‌وتن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ فراکسیۆنه‌کانی کورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ 27 کۆمیسیۆنی په‌رله‌مانی، سه‌رۆکایه‌تیی 6 کۆمیسیۆن بریتی له‌ کۆمیسیۆنێکی سه‌ره‌کی و دوو کۆمیسیۆنی خزمه‌تگوزاری وه‌ئه‌ستۆیان ده‌بێت جێگه‌یێک که‌ پارتی دیموکرات دوو کۆمیسیۆن، یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان دوو کۆمیسیۆن و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌ک کۆمیسیۆن وه‌ده‌ست ده‌هێنن له‌ حاڵێکدا که‌ سه‌رۆکایه‌تیی کۆمیسیۆنی دیکه‌ش پشکی نه‌وه‌ی نوێ یان کۆمه‌ڵ ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39340

Your Comment

You are replying to: .
captcha