گفتوگۆی نێوماڵی کورد بۆ دەستخستنی سێهەم وەزارەتخانە لە دەوڵەتی نوێی عێراق بەردەوامە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە نوێنەری پێشووی ئەو پارتە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بوو لە لێدوانێکدا وتوویەتی گفتوگۆی نێو حیزبە کوردییەکان بەردەوامە بۆ وەرگرتنی سێهەم وەزارەت لە دەوڵەتی نوێی عێراقدا.

کوردپرێس:

ماجد شەنگالی ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان کە هاوکات ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق بوو لە پشکی پارتی لەو بارەیەوە وتوویەتی کورد لە کابینە نوێیەکەی عادل عەبدولمەهدیدا 4 وەزارەتی دەکەوێت بەڵام عەبدولمەهدی تەنها سێ وەزارەتی دارایی و ئاوەدانکردنەوە و کۆچ و کۆچبەرانی بە کورد داوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئێستا پارتی و یەکێتی بەردەوامن لە گفتوگۆکان بۆ ئەوەی کاندیدێک بناسێنن بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران.

شنگالی گوتیشی تا ئێستا پارتی و یەکێتی لە سەر کاندیدێک بۆ ئەو وەزارەتخانەیە ڕێک نەکەوتوون بەڵام پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئیتفاقێک بێتە ئاراوە.

News Code 39328

Your Comment

You are replying to: .
captcha