کوردپرێس:
ماجد شەنگالی ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان کە هاوکات ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق بوو لە پشکی پارتی لەو بارەیەوە وتوویەتی کورد لە کابینە نوێیەکەی عادل عەبدولمەهدیدا 4 وەزارەتی دەکەوێت بەڵام عەبدولمەهدی تەنها سێ وەزارەتی دارایی و ئاوەدانکردنەوە و کۆچ و کۆچبەرانی بە کورد داوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئێستا پارتی و یەکێتی بەردەوامن لە گفتوگۆکان بۆ ئەوەی کاندیدێک بناسێنن بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران.
شنگالی گوتیشی تا ئێستا پارتی و یەکێتی لە سەر کاندیدێک بۆ ئەو وەزارەتخانەیە ڕێک نەکەوتوون بەڵام پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئیتفاقێک بێتە ئاراوە.
Your Comment