سائیروون ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌شت كاندیدكراوه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی نادات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فراكسیۆنی سائیروون له‌ په‌رله‌مانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه که‌ له‌ دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و كاندیدانه‌ ناده‌ن كه‌ بۆ وه‌رگرتنی هه‌شت پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان له‌ حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی پێشكه‌ش كراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌باح عه‌گێلی ئه‌ندامی فراكسیۆنی سائیروون ڕایگه‌یاند که‌ فراكسیۆنه‌كه‌ له‌ دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و كاندیدكراوانه‌ نادات كه‌ بۆ وه‌رگرتنی هه‌شت پۆسته‌ وه‌زارییه‌كانی دیكه‌ له‌ حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیران پێشكه‌ش كراون.

له‌ 25ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ كۆی 22 وه‌زیری كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی متمانه‌ی به‌خشییه‌ 14یان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاری داوه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو دانیشتنێک له‌باره‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌شت وه‌زیره‌كه‌ی دیكه‌ له‌ حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ساز بكات.

ناوبراو وتیشی: "ئه‌گه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی، هه‌مان ئه‌و كاندیدانه‌ی پێشتر بۆ وه‌رگرتنی هه‌شت پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان پێشكه‌شی كردبوو دووباره‌ پێشكه‌شی بكاته‌وه‌، ئه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌ک كوتله‌ی سائیروون ده‌نگیان پێ ناده‌ین".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فراكسیۆنی سائیروون ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات که‌ ئامانج و دروشمی ئه‌وان چاكسازی و گۆڕینی ده‌موچاوه‌ كۆنه‌كانه‌ و پێویسته‌ سه‌رۆک وه‌زیران كه‌سانی دیكه‌ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و هه‌شت پۆسته‌ وه‌زارییانه‌ پێشكه‌ش بكات.

پێشتر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ متمانه‌ی نه‌به‌خشییه‌ ئه‌و كاندیدانه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌ھدی بۆ پۆسته‌ وه‌زارییه‌كانی ناوخۆ، به‌رگری، ڕۆشنبیری، په‌روه‌رده‌، داد، پلاندانان، خوێندنی باڵا و كۆچ و كۆچبه‌ران پێشكه‌ش كرابوون.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو عادل عه‌بدولمه‌ھدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاندبوو که‌ جگه‌ له‌و كاندیدانه‌ی كه‌ پێشتر بۆ وه‌رگرتنی ھه‌شت پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان پێشكه‌شی كردوووه‌ ھیچ كاندیدێكی نوێ پێشكه‌ش ناكات.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39317

Your Comment

You are replying to: .
captcha