به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تورکیا هه‌فته‌ی ڕابردوو بنکه و باره‌گای هێزی کوردی سووریا واتا هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا له باکووری سووریای گوله‌باران کرد و ئه‌و بابه‌ته بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا له ناوچه‌ی ئاماژه‌پێکراو به مه‌به‌ستی که‌م بوونه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان هێزه کوردییه‌کانی سووریا و سوپای تورکیا بسووڕێته‌وه.
هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا و وته‌بێژی هێزی هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش ده‌ورییه‌ی دووباره‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سنووری تورکیا- سووریایان پشتڕاست کردۆته‌وه.
هه‌واڵنێری هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا ڕایگهیاندوووه که هێزه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌ی دێرباسیه له باکووری سووریا سووڕاونه‌ته‌وه.
شان ڕایان گوته‌بێژی هاوپه‌یمانێتیی دژهداعشیش گوتی: بۆ دووهه‌مین جار له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا هێزه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌ی دێرباسییه ده‌سووڕێنه‌وه و جارێ یه‌که‌م له ڕۆژی هه‌ینی سووڕانه‌وه.
ناوبراو گوتیشی: ئامانج له‌و سووڕانه‌وه پاراستنی ئاسایش و پاوه‌جێیی له ناوچه‌که‌یه به‌ڵام ئه‌و ده‌ورییه به شێوه‌ی ڕێکوپێک ئه‌نجام نادرێت.
مسته‌فا بالی وته‌بێژی هێزی دیموکراتیکی سووریاش به هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسای ڕاگه‌یاندوووه که ئه‌و سووڕانه‌وه به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندیی به کاری ئه‌مدواییه‌ی تورکیاوه هه‌یه بۆ گوله‌باران کردنی بنکه و باره‌گای هێزی کوردی سووریا و په‌یامی ئه‌و ده‌ورییه ئه‌مه‌یه که ده‌بێ تورکیا هێرشه‌کانی ڕابگرێت.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: ده‌ورییه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 4ی تشرینی دووهه‌می 2018 له ناوچه‌ی "راس العین" تاکوو ناوچه‌ی "دێرباسیه" به درێژاییی 30 کیلۆمه‌تر ئه‌نجام درا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment