کوردپرێس:
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەمە 4ی تشرینی دووهەمی 2018 شاندێکی یەکێتی کە پێکهاتبوون لە بافڵ تاڵه‌بانی و ئاسۆ مامه‌ند و ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، له ده‌باشان چاویان كه‌وت به هاكان كارهچیا، كونسوڵی گشتیی توركیا له هه‌رێم و شاندێکی کونسوڵخانەی تورکیا لە هەرێم.
بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی پێشهاته سیاسیه‌كان وگۆڕانكارییهكانی ناوچه‌كه و بارودۆخی هه‌رێم و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و ئاسایی­كردنه‌وه بارودۆخی كه‌ركووكیش تاوتوێ كرا .
هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، له‌و دیداره‌دا كونسوڵی گشتیی توركیا له هه‌رێم باری سه‌رنجی خۆی له سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و ئابورییه‌كان خسته ڕوو، له‌به‌رامبه‌ردا وه‌فدی یه‌كێتی رۆشناییان خسته سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی ئاسایي­كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا و رایانگه‌یاند، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌دایه له عێراقی نوێ‌دا و ده‌مانه‌وێت مافی هاووڵاتی بوون وه‌ك یه‌ك بۆ هه‌مووان بڕه‌خسێندرێت و ده‌ستوور بنه‌مای په‌یوه‌ندییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بێت.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و توركیا به تایبه‌ت گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و بارودۆخی كه‌ركووک ئاماژه بۆ ئه‌وه كرا یه‌كێتی هه‌میشه له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییێكی دۆستانه بوو له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و نه‌ته‌وه‌ییی كردۆته بنه‌مای پاراستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه.
شاندەکەی یەکێتی داوای له توركیاش كردووە گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی هه‌ڵبگرێت كه ئه‌مه‌شی به هانده‌رێكی باش وه‌سف كرا بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی هه‌ردوولا.
سەبارەت بە دۆخی کەرکووکیش شاندەکەی یەکێتی جەختی کردووەتەوە لەوەی کە پێویستە بارودۆخی كه‌ركووک ئاسایی بكرێته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانیش له‌گه‌ڵ توركمان و پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی شاره‌كه پته‌وتر بكرێت و هه‌مان سیاسه‌تی مام جه‌لال په‌یڕه‌و بكرێت بۆ پێكه‌وه‌ژیان و قووڵ­كردنه‌وه‌ی زیاتری گیانی ته‌بایی.
*لە ماڵپەڕی خەندان وەرگیراوە
Your Comment