کوردپرێس:
13ی ئابان (گەڵاڕێزان) ساڵوەگەڕی کۆنتڕۆڵکرانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئێرانە کە پاش شۆڕشی گەلانی ئێران بە دەست قوتابییانی تاران ڕووی دا و لەو کاتەوە هەموو ساڵێک ڕۆژی 13ی گەڵاڕێزان بە ڕێپێوانێک یادی ئەو هەڵمەتە دەکرێتەوە.
ئەمساڵیش وەکوو ساڵانی پێشوو هاووڵاتییانی پارێزگا کوردنیشنەکانی ئێران بە یاوەریی بەرپرسانی حکوومی و سەربازی و ئیداری بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەدا کرد و بەو شێوازەش پشتگیرییان بۆ هەڵمەتەکەی ئەو ڕۆژە و داخستنی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئێران دەردەبڕن و جارێکی دیکە دەنگی نەمان بۆ ئەمریکا و نەمان بۆ ئیسرائیل دەڵێنەوە.
لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان و کرماشان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و ئیلام هاووڵاتییان بەشدارییان کرد و بەرپرسانی لێدوانیان پێشکەش کرد.
وێنەی نێردراوی هەواڵنێرانی کوردپرێس لە هەندێک لەو شارانە لێرەدا ببینە:
سنە
سەقز
بانە
دیواندەرە
مەهاباد
کرماشان
Your Comment