هه‌وڵى لابردنى خاڵه‌ گومرگییه‌کانى نێوان که‌رکووک و پارێزگاکانى هه‌رێم ده‌درێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هه‌وڵه‌کانی نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌ و پێکهاته‌کانی که‌رکووک بۆ لابردنی خاڵه‌ گومرگییه‌کانی که‌رکووک- سلێمانی و که‌رکووک- هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاره‌ له‌ دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراقدا تاوتوێی ئه‌و بابه‌ته‌ بکرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌ندامانی کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ پشت به‌ستن به‌ ماده‌ی ٢٤ی ده‌ستووری عێراق که‌ تێیدا هاتووه‌ ده‌بێ ئاسانکاری له‌ هاتووچونی شمه‌ک و کاڵا بکرێت له ‌نێو وڵاتدا، فشاره‌کانیان زیاتر ده‌که‌نه‌وه و له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌ڵماس فازڵ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ نوێنه‌ری سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ و پێکهاته‌کانی که‌رکووک یه‌کده‌نگن بۆ لابردنی ئه‌و خاڵه‌ گومرگیانه‌ی له‌ ڕێگای که‌رکووک- هه‌ولێر و که‌رکووک- سلێمانی دانراوه‌.

ناوبراو گوتیشی: به‌پێی ئه‌و باجه‌ی ڕۆژانه‌ له‌ خاڵه‌ گومرگییه‌کانی که‌رکووکدا له‌ ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌کان وه‌رده‌گیرێت بڕی ٥% تا ٢٠% باجی گومرگی ده‌چێته‌ سه‌ر کاڵا و شمه‌ک و پێداویستییه‌کان و به‌پێی ڕێککه‌وتنی نێوان پارێزگاری که‌رکووک و حکوومه‌تی عێراق ئه‌و باجه‌ی وه‌رده‌گیرێت ١% بۆ پارێزگای که‌رکووکه‌ و ٤% بۆ حکوومه‌تی عێراق خۆیه‌تی.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕاکان سه‌عید پارێزگاری که‌رکووک به‌وه‌کاله‌ت باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ دانانی خاڵه‌ گومرگیه‌کان له‌لایه‌ن حکوومه‌تی عێراقه‌وه‌ بوووه ‌و ئێستا هه‌ر ئه‌وان ده‌توانن لای ببه‌ن و ئه‌گه‌ر لاش ببرێت ئه‌وان لاریان نییه‌.

٢٢ی ئه‌یلوول به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق دوو خاڵی گومرگی له ڕێگای نێوان که‌رکووک- هه‌ولێر و که‌رکووک- سلێمانی به‌ فه‌رمی كرانه‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌پێی رێككه‌وتنی هه‌ر دوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فیدراڵی عێراق، ئه‌وه‌ش بوووه‌هۆی جێی ناڕه‌زاییی هاووڵاتییان و گرانبوونی نرخی به‌شێک له‌و كاڵایانه‌ی له‌و دوو پارێزگایه‌وه‌ ده‌چنه‌ كه‌ركووكه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39293

Your Comment

You are replying to: .
captcha