په‌رده‌ له‌سه‌ر ئاسۆی خه‌یاڵ لا ده‌درێت

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- ئاسۆی خه‌یاڵ دیوانه‌شێعری شاعیری کورد محه‌مه‌د فاتح محه‌مه‌دی ناسراو به‌ "نامۆ"یه‌ که‌ له‌ شاری سه‌قز په‌رده‌ی له‌سه‌ر لا ده‌درێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بڕیاره‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 14ی گه‌لاڕێزان به‌رانبه‌ر به‌ 5ی تشرینی دووهه‌می 2018 ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی مه‌وله‌ویی کوردی شاری سه‌قز به‌ هاوکاریی ئیداره‌ی ڕۆشنبیریی ئه‌و شاره‌ په‌رده‌ له‌سه‌ر کتێبی ئاسۆی خه‌یاڵ لا بدات.

ئاسۆی خه‌یاڵ دیوانه‌شێعری شاعیری کورد محه‌مه‌د فاتح محه‌مه‌دی ناسراو به‌ نامۆیه‌ که‌ خه‌ڵکی شاری سه‌قزه‌ له‌ پارێزگای کوردستان.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ شوێنی په‌رده‌لادانی کتێبه‌که‌ له‌ پارکی شار هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی یانه‌ی فه‌رهه‌نگی سه‌قز ده‌بێت.

به‌پێی ڕاگه‌یێندراوی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی مه‌وله‌ویی کورد کاتژمێر 3 بۆ 6ی پاش نیوه‌ڕۆ کۆڕی په‌رده‌لادان له‌سه‌ر کتێبه‌که‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هاتن بۆ هه‌موانه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39288

Your Comment

You are replying to: .
captcha