بەغدا ڕەخنەی توند لە راگەیێندراوەکەی ئەمریکا لەبارەی گەمارۆکانی سەر ئێران دەگرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەیاننامەیێک لەبارەی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بڵاو دەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە، بەشی دووەمی بەیاننامەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لەبارەی جێبەجێکردنی سزاکان، پێشلکردنی نەریتە دیپلۆماسییەکانە.

کوردپرێس:

چەند رۆژێک لەمەوبەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە بەیاننامەیێکدا رایگەیاند، لەگەڵ نزیک­بوونەوەی گەڕانەوەی سزاکان بۆ سەر ئێران داوا لە تاران دەکرێ کە وەک دەوڵەتێکی ئاسایی مامەڵە بکات و هەروەها رێز لە سەروەریی عێراق بگرێت.

ئەحمەد مەحجوب، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند "بەدواداچوونمان بۆ بەیاننامەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا کردووە لەبارەی جێبەجێکردنی سزا تاکلایەنەکانی ئەمریکا لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی دراوسێ. بەشی دووەمی بەیاننامەی ئاماژەبۆکراو پێشێل­کردنی نەریتی دیپلۆماسی و رێزگرتنی دوولایەنەیە بۆ سەروەریی وڵاتان، وەک بنەمایێکی یاسای نێودەوڵەتی کە تایبەتە بە عێراق لەبارەی جێبەجێکردنی سزاکانی سەر ئێران".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت "دووپاتی دەکەینەوە عێراق دەستوەردان لە پرسی ناوخۆی رەت دەکاتەوە، لەوانە بابەتی چاکسازیی ئاسایشی ناوخۆ، دۆخی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، کە لەژێر دەسەڵاتی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانن".

مەحجوب ئاماژەی بەوەش کردووە "عێراق ئاگادارە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئەو لێدوانە دەسڕێتەوە، کە هاوکۆک نییە لەگەڵ بنەما و نەریتە نێودەوڵەتییەکان و خۆدوورگرتن لە دووبارەبوونەوەیان لە ئایندەدا و رەچاوکردنی بنەماکانی یاسای نێودەڵەتی".

News Code 39276

Your Comment

You are replying to: .
captcha