بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سزای تەمەلی، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتیكی گەلان لە كۆبونەوەی 19هەمینی لیژنەی مافی مرۆڤدا وتارێكی پێشكەش كرد و وتی تێكۆشانی ئازادی و دیموكراتیكی مافی مرۆڤ وزە دەدات بەوان و ئەوە دەبێتە پێشەنگی ئێمە.
سزای تەمەلی باسی لە دەستگیر كردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیدان یوكسەكداغ كرد و وتی: "كاتێک كە دەمیرتاش، یوكسەلداغ و بالووكەن و هەڤالانی ئێمەیان دەستگیر كرد گورزێكی سەختیان لە سیاسەت دا. لە توركیا مافی دیل گرتن پەیرەو دەكرێت، ئەو سیاسەتە هیچ پێوەندییێكی بە مافەوە نییە، ئەوە دوو ساڵە هێشتا نازانرێت كە هەڤاڵانی ئێمە تاوانیان چییە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment