پەکەکە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژ بە تورکیا لە خاکی هەرێم زیاتر دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كه‌جه‌كه‌ ئاشكرای ده‌كات: زستانی‌ ئه‌مساڵ خاكی‌ هه‌رێم دوچاری‌ شه‌ڕێكی‌ قورس ده‌بێته‌وه‌، به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ ئه‌و حزبه‌ش جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ هاوشێوه‌ی‌ ساڵانی‌ پێشتر له ‌زستانی‌ ئه‌مساڵدا چالاكیه‌كانمان له ‌دژی‌ سوپای‌ توركیا له ‌خاكی‌ هه‌رێم ده‌ست پێده‌كه‌ینه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رحه‌د ڤارتۆ وته‌بێژی كۆما جڤاكێن كوردستان ڕاگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر توركیا به‌رده‌وام بێت له‌ هێرش كردنه ‌سه‌ر خاكی‌ هه‌رێم، ئێمه‌ش وه‌ک گه‌ریلا له ‌هه‌رێم و سنووره‌كانی‌ خاكی‌ توركیا، چالاكی دژی‌ سه‌ربازانی‌ توركیا ده‌ست پێده‌كه‌ینه‌وه‌".

ناوبراو وتیشی‌: "په‌كه‌كه‌ هاوشێوه‌ی‌ ساڵانی‌ ڕابردوو گورزی سه‌ربازیی توند له ‌سه‌ربازانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ توركیا ده‌دات به‌تایبه‌ت له ‌ناوچه‌ سنووریه‌كانی‌ توركیا و هه‌رێمی‌ كوردستان، به ‌دڵنیاییه‌وه‌ بۆ زستانی‌ ئه‌مساڵیش چالاكیه‌كانمان دژی‌ سه‌ربازانی‌ توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت و به ‌چڕیش ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌".

وته‌بێژی‌ كه‌جه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد: "توركیا له ‌په‌لاماره‌كانی‌ بۆ سه‌ر خاكی‌ هه‌رێم، هاوڵاتیانی‌ سڤیل ده‌كاته‌ ئامانج، به‌ڵام ئامانجی‌ ئێمه‌ دورخستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و مه‌ترسیانه‌یه‌ له‌و ناوچانه‌ی‌ كه‌ شوێنی‌ نیشته‌جێبونی‌ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیه‌".

سه‌رحه‌د ڤارتۆ ئه‌وه‌شی‌ وت: "توركیا له‌سه‌ر سنووری‌ وڵاته‌كه‌ی‌ و هه‌رێمی‌ كوردستان ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانیان زیاد كردووه‌ و ئێمه‌ش وه‌ک په‌كه‌كه‌ چالاكیه‌كانمان دژی‌ توركیا به‌رده‌وام و زیاد ده‌كه‌ین و ڕێگه‌ ناده‌ین زیان به ‌كورد له ‌ناوچه‌كه‌ بگه‌یێنرێت و دژی‌ داگیركارییه‌كانی‌ توركیا له‌ خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌وه‌ستینه‌وه‌".

ڤارتۆ زیاتر وتی‌:"داگیركاری‌ له‌ هه‌ر شوێنێک دژی‌ كورد هه‌بێت، پێویسته‌ ڕێگریی لێبكرێت، ئێمه‌ش ڕێگه‌ ناده‌ین توركیا ئامانجه‌كانی‌ خۆی دژ به‌كورد زامن بكات".

سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی سلێمانی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39273

Your Comment

You are replying to: .
captcha