بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێبەری باڵای شۆڕش لە درێژەدا فەرمووی: گرتنی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە لایەن خوێندکارانەوە زللـەی گەلی ئێران بوو لە ئەمریکا. ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی بە ئاماژە بە دانپێدانانی زۆرێک لە سیاسییەکان و کۆمەڵناسە ناودارەکانی جیهان لەبارەی لە ناوچوونی دەستەڵاتی نەرمـی ئەمریکا فەرمووی: دەستەڵاتی نەرمی ئەمریکا بە مانای ڕازی کردن و سەپاندنی بیر و ڕای خۆی بە وڵاتانی ترە، ئێستا لە لاوازترین بارودۆخی گونجاو دایە و لە کاتی هاتنە سەرکاری سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا نەک تەنیا گەلان بەڵکوو دەوڵەتانی ئەورووپایی، چین، ڕووسیا، هێند، ئافریقا و ئەمریکای لاتینیش لەگەڵ بڕیارەکانی ئەمریکا نەیاریەتی دەکەن.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ڕاکێشانی سەرنجی وڵاتانی ناوچە بەرەو ڕاستەقینەکانی دابەزینی هێز و دەستەڵاتی ئەمریکا فەرمووی: کەسانێک کە بە پاڵپشتیی ئەمریکا گەرەکیانە کێشەی فەلەستین بە تەواوەتی لەبیر ببەنەوە، ئاگادار بن کە ئەمریکا تەنانەت لە ناوچەی خۆیشیی رووی لە دابەزین ناوە بەڵام گەڵانی ئەم ناوچەیە و ڕاستەقینەکانیی، زیندوون.
ڕێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ڕاشیگەیاند: ئامانجی ئەمریکا لە شەڕ و بایکۆتی ئابووری لە ماوەی چل ساڵی ڕابردووی پەک پێ خستن و وەدواوە ڕاگرتنیی ئێران زانیو و بە ڕاشکاوی گوتی: لە شەڕی ئابوورییش ئەمەی ڕوویداوە، بە پێچەوانەی ویستی ئەمریکایە و ئەمڕۆکە بە سەدان تاقمی چالاک لە گەنجانی ئاوەزمەندی زانکۆیی خەریکی چالاکی و ئەنجام دانیی کارە گرنگەکانی نێو وڵاتن.
ئایەتوڵڵا خامنەیی لە وڵامیی ئەم پرسیارەکە دوژمنایەتی گەلی ئێران لەگەڵ ئەمریکا تا چ کاتێک درێژەی دەبێت، فەرمووی: کاتێک ئەمریکا پاوانخوازیی خۆی وەلا دانێت دەکرێت لەگەڵی دا وەکوو وڵاتانی تر تەعامۆل بکەین بەڵام ئەم مەسەلە دوور لە چاوەڕوانییە چۆن خواستی ئیستکبار، پاوانخوازی و زاڵیەتی خوازییە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment