بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاھۆز حەسەن، ھاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) رایگەیاند: "ھێرشەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی گرێ سپی و كۆبانی، بۆ پاراستن و مانەوەی داعشە".
ناوبراو گوتیشی: "ئەگەر سنوورێک بۆ ئەو ھێرشانە دانەنرێت، ئەوا رەوشی سووریا خراپتر دەبێت".
شاھۆز حەسەن ھێرشەكانی توركیا بە پێشێل كردنی یاسا نێودەوڵەتیەكان دەزانێت و دەڵێت: "ھەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سووریا دەكاتە ئامانج، بۆیە دەبێت سنوورێک بۆ ئەو ھێرشانە دابنرێت".
لەماوەی چەند رۆژی رابردوو، سوپای تورکیا بۆردومانی چەند ناوچەیێکی نزیک لە شاری کۆبانێی کوردستانی سووریا کردووە و بەهۆیەوە چەند شەرڤانێک و هاووڵاتی مەدەنی کە یەکێکیان کچێکی منداڵ بوو بوونەتە قوربانی، ئەمەش جیا لە برینداربوونی چەند رۆژنامەنووسێک لەو ناوچانە.
ئەم هێرشەی تورکیا لە کاتێکدا، شەڕڤانانی یەپەگە شەڕی داعش دەکەن و شەڕەکەش لە چەند هەفتەی رابردوو، زیاتر خوێناوی بوون.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment