کوردپرێس:
دوو گۆڤاری ئەمریکیی ئەلمۆنیتۆر و فۆرین پۆڵسی لە خوێندنەوەیێکدا باسی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان کردووە و نووسیویەتی ئەو حیزبانەی پەکەکە لە شەنگال و دەوروبەری پشتگیریی کردوون ژمارەی کورسییەکانیان دابەزی یان خود بە تەواوی شکستیان هێنا.
فۆرین پۆڵسی و ئەلمۆنیتۆر نووسییان ئەو ڕەوتەی لە شەنگال لە لایەن پەکەکەوە پشتگیری دەکرا هەڵبژاردنەکانی دۆڕاند و ئەنجامەکان لە بەرژەوەندیی پارتی دەرچوو کە ڕکابەری پەکەکەیە و ئەو دۆڕانەش مانای ئەوەیە کە پێگەی جەماوەریی پەکەکە دابەزیوە.
بەڵام ئایدین سلجان یەکەم سەرکونسووڵی تورکیا لە هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان ئەو بەراوردکارییە بە ناڕەوا دەزانێت و دەڵێت پەکەکە بۆ یەکەم جاز پشتگیریی یەکێتیی کردووە لە هەڵبژاردنی عێراق. ناوبراو ڕونیشی کردۆتەوە پەکەکە لە لایەن چەند وڵاتێکی هەرێمی و جیهانییەوە وەک گرووپی تیرۆریستی ناسراوە و لە ئەساسدا دەستوەردانی لە هەڵبژاردن نەکردووە و بەشداریشی نەکردووە بۆیە ناکرێت لەگەڵ پارتی هەڵیان سەنگێنین یان دەستەواژەی سەرکەوتن و دۆڕانی بۆ بەکاربهێنین.
Your Comment