به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جاسم عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای دووبز به تۆڕی میدیاییی ڕووداوی ڕاگه‌یاند: "شه‌وی ڕابردوو 2ی تشرینی یه‌که‌می 2018 له گوندی ته‌ق ته‌قی قه‌زای دووبزی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووک، دوو كورد كه یه‌كێكیان پێشمه‌رگه‌یه ده‌ڕفێنرێن، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ڕفاندوویانن به جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه چوونه‌ته سه‌ر گونده‌كه و دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێک، دوو كه‌س به ناوه‌کانی فه‌همی ساڵح جووتیار و سه‌رحان محه‌ممه‌د که پێشمه‌رگه‌یه به ئۆتۆمبێلێكی گونده‌كه بۆ شوێنێكی نادیار ده‌ڕفێنن".
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای دووبز ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌تی عێراق له‌و ڕووداوه، هێزه ئه‌منییه‌كان ویستوویانه به‌ره‌و ئه‌و گونده بڕۆن به‌ڵام له‌سه‌ر ڕێگاكه‌یان بۆمبی چێنراو هه‌بوووه و پێیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه نه‌یانتوانیوه بڕۆنه گونده‌كه "به‌ڵام به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ی تشرینی یه‌که‌می 2018 له نزیک گوندی كونه رێوی ته‌رمی فه‌همی ساڵح دۆزراوه‌ته‌وه".
ماوه‌یێكه پرسی موڵكداری زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان له نێوان جووتیارانی كورد و عه‌ره‌ب له سنووری به‌شێک له گونده‌كانی پارێزگای كه‌ركووک دروست بوووه، تاوه‌كوو ئێستاش پارێزگاری كه‌ركووک چاره‌سه‌رێكی بۆ ئه‌و پرسه نه‌دۆزیوه‌ته‌وه و به پێچه‌وانه‌وه جووتیارانی كوردی ئه‌و سنووره پارێزگاری كه‌ركووک تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به دروست کردنی كێشه‌ی موڵكداری زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان له نێوان ئه‌وان و جووتیارانی عه‌ره‌ب، جگه‌له‌وه به گوته‌ی به‌رپرسانی ناوچه‌كه جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له‌و سنووره ماوه‌یێكه زیادی كردوووه‌ته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment