كاردانه‌وه‌ی ئه‌ورووپا به‌رامبه‌ر دووباره‌ سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاکانی ئه‌مریکا به‌ سه‌ر ئێران

به‌شی جیهان- یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا نیگه‌رانیی قووڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌ بڕیاری ئه‌مریكا بۆ دووباره سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاکان به‌ سه‌ر ئێراندا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فێدێریکا مۆگێرینی نوێنه‌ری باڵای سیاسه‌تی ئه‌منی و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، جان ئێف لۆدێریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، جێرمی هه‌نت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، هیكۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و وه‌زیرانی به‌رگریی فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاو كرده‌وه‌ له‌باره‌ی بڕیاری ئه‌مریكا بۆ سه‌رله‌نوێ سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان به‌ سه‌ر ئێراندا كه‌ له‌ میانی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی ٢٠١٥ هه‌ڵگیرابوون.

له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌ هاوبه‌شه‌که‌دا یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا نیگه‌رانیی قووڵی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ به‌ بڕیاری ئه‌مریكا بۆ دووباره‌ سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان به‌ سه‌ر ئێراندا.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ بنه‌مای كاری داماڵینی جیهان له‌ چه‌كی ئه‌تۆمی له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران دانراوه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ پێناو ئاسایشی ئه‌ورووپا، ناوچه‌كه‌ و هه‌موو جیهان ئێجگار گرنگه.

له‌ كاتێكدا یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا تیشكیان خستۆته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجامی هه‌بوووه‌، به‌ بیریشی هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ١٢ ڕاپۆرتی جیاوازدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ ئێران پابه‌ند بوووه‌ به‌ به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتننامه‌كه‌.

هه‌ر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا لایه‌نه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ چاوه‌ڕوانی بنه‌ڕه‌تییان له‌ ئێران ئه‌وه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت له‌ پابه‌ندبوون به‌ به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتننامه‌كه.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39260

Your Comment

You are replying to: .
captcha