تورکیا هه‌وڵه‌کانی بۆ به‌شداریی تورکمان له‌ حکوومه‌تی داهاتووی عێراق چڕ ده‌کاته‌وه‌

به‌شی جیهان- سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریی تورکمانه‌کان له‌ حکوومه‌تی عێراق قسه‌ی کردوووه‌ به‌ڵام هێشتاکه‌ تورکمانه‌کان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه‌ نادیده‌ ده‌گیردرێن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تورکمانه‌کانی عێراق 9 نوێنه‌ریان له‌ په‌رله‌مانی عێراق هه‌یه‌ و داوای وه‌رگرتنی پۆستێکی وه‌زاری له‌ ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ده‌که‌ن به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ که‌ به‌رپرسانی به‌ره‌ی تورکمانی ڕایان‌گه‌یاندوووه‌ ده‌وڵه‌تی عێراق ئاوڕ له‌ داواکارییه‌کانیان ناداته‌وه‌ و ئه‌وان هیوادارن یه‌کێک له‌و 8 وه‌زاره‌تخانه‌ به‌ر ئه‌وان بکه‌وێت که‌ تاکوو ئێستا سه‌رۆکه‌کانی دیاری نه‌کراون.

هه‌ندێک بۆچوون هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ تورکمانه‌کانی عێراق که‌ناڵێک بۆ نفووزی تورکیا له‌ عێراقه‌ و ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تخانه‌یێک به‌وان ته‌رخان نه‌درێت به‌ مانای وه‌لاوه‌نانی تورکیا له‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ کاروباری ئه‌و وڵاته‌یه‌ به‌ڵام تورکمانه‌کانی عێراق ده‌ڵێین وه‌کوو پێکهاته‌یێکی عێراق مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ لانی‌که‌م یه‌کێک له‌ پۆسته‌کانی جێگری سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار یان پۆسته‌ وه‌زارییه‌کانیان به‌ده‌سته‌وه‌ بێت.

ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی و نوێنه‌ری تورکمانه‌کانی که‌رکووک له‌ په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ نفووزی تورکیا له‌ عێراق له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی تورکمانه‌کان به‌ ئه‌لمانیتۆری ڕاگه‌یاندوووه‌ که‌ مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا چه‌ندین جار له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که‌ چۆن ده‌بێ تورکمانه‌کان له‌ میکانیزمی بڕیاردان له‌ حکوومه‌تی عێراق به‌شداری بکه‌ن قسه‌ی کردوووه‌ و به‌رپرسانی عێراقیش به‌ڵێنیان داوه‌ به‌ڵام کاره‌کانیان له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌کانیان یه‌ک ناگرێته‌وه‌.

تورکمانه‌کان ئاماژه‌ به‌ هه‌ندێک هۆکار ده‌که‌ن بۆ ‌په‌راوێزخستنیان له‌ عێراق که‌ گرینگترینیان هه‌بوونی دووبه‌ره‌کی له‌ نێو خۆیاندایه‌. هۆکارێکی دیکه‌، نه‌بوونی پاڵپشتیی سیاسیی بیانیی ڕاسته‌قینه‌ سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی پشتیوانیی تورکیا، نه‌گونجاو بوونی ژماره‌ی نوێنه‌رانی تورکمان له‌ په‌رله‌مان نیسبه‌ت به‌ حه‌شیمه‌تی تورکمان و له‌ ئه‌نجامدا مامه‌ڵه‌ی شیعه‌ له‌گه‌ڵ کورد و له‌ سه‌رتردانانی کورد له‌سه‌ر تورکمانه‌کانه‌. تورکمانه‌کان ڕایان‌گه‌یاندوووه‌ که‌ کورد ئێستا وه‌ک دوو پێکهاته‌ی شیعه‌ و سوننه‌ ژماره‌یێکی زۆر نوێنه‌ریان له‌ په‌رله‌مان هه‌یه‌ و پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق و وه‌زاره‌تخانه‌ی گرینگی دارایی به‌ر کورده‌کان که‌وتوووه‌ و ئه‌مه‌ به‌و بۆنه‌یه‌ که‌ کورد گرینگییێکی زیاتری به‌ لای عه‌ره‌به‌کانه‌وه‌ هه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39253

Your Comment

You are replying to: .
captcha