ئه‌ردۆغان: فه‌رمانی کوشتنی جه‌مال خاشقچی له‌ به‌رزترین ئاستی ده‌سه‌ڵاتی سعوودیه‌وه‌ دراوه‌

به‌شی تورکیا- سه‌ركۆماری توركیا له‌ لێدوانێکدا جه‌خت له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسی سعوودی ده‌کاته‌وه‌ و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ ده‌زانین فه‌رمانی کوشتنی جه‌مال خاشقچی له ‌به‌رزترین ئاستی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ له‌ سعوودیه‌ دراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک كۆماری توركیا ڕای‌گه‌یاند: "تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی که‌ جینایه‌تی جه‌مال خاشقچی به‌ هه‌موو ڕه‌هه‌ندێکیه‌وه‌ ئاشکرا بکرێت له‌ یه‌ک مانگی ڕابردوودا هه‌ر کارێک پێویست بوو ئه‌نجامی دا و له‌ ئه‌نجامی ھه‌وڵه‌کانی ئێمه‌ گشت جیھان ئه‌وه‌ی زانی که‌ جه‌مال خاشقچی له‌ لایه‌ن تیمێکی کوشتنه‌وه‌ کوژراوه و ئێستاش به‌ دڵنیایییه‌وه‌ ده‌زانین که‌ ئه‌مه‌ جینایه‌تێکی له‌ پێش داڕێژراو بوووه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: ته‌رمی‌ جه‌مال خاشقچی له‌ کوێیه‌؟ ئه‌و شه‌ریکه‌ ناوخۆیییه که‌ به‌رپرسانی سعوودیه‌ ئیدعا ده‌که‌ن ته‌رمه‌که‌یان ڕاده‌ستی ناوبراو کردوووه‌ چ که‌سێکه‌؟ چ که‌سێک فه‌رمانی کوشتنی خاشقچی ده‌رکردوووه‌؟ به‌داخه‌وه‌ به‌رپرسانی عه‌ره‌بستان وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌و پرسیارانه‌ ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه‌. ئێمه‌ ده‌زانین ئه‌وانه‌ی که‌ تاوانی کوشتنه‌که‌یان ئه‌نجام داوه‌ له‌ نێو ئه‌و ١٨ گومانلێکراوانه‌دان که‌ له‌ سعوودیه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کراون. هه‌روه‌ها ده‌زانین که‌ ئه‌و 18 گومانلێکراوه‌ بۆ جێبه‌جێ کردنی فه‌رمانی کوشتنی جه‌مال خاشقچی بۆ ئه‌سته‌نبۆڵ هاتبوون. ئه‌وه‌ش ده‌زانین که‌ فه‌رمانی کوشتنی جه‌مال خاشقچی له‌ به‌رزترین ئاستی حکوومه‌تی سعوودیه‌وه‌ ھاتوووه.

سه‌رکۆماری تورکیا ڕاشی‌گه‌یاند: دۆستایه‌تی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ مێژوویێکی درێژی ھه‌یه‌. بڕوامان به‌وه‌یه‌ سلێمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشای سعوودیه‌ له‌پشت كوشتنی خاشقچیه‌وه‌ نییه‌‌ و ئه‌و فه‌رمانی له‌و شێوه‌یه‌ی نه‌داوه‌ که‌واته‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ ئه‌و جینایه‌ته‌ له‌ سیاسه‌ته‌ فه‌رمییه‌کانی عه‌ره‌بستانی سعوودی جێگه‌یێکی هه‌بێت به‌ڵگه‌یێک به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌ له‌م ڕوووه‌وه‌ تێڕوانین له‌سه‌ر دۆسیه‌ی جه‌مال خاشقچی وه‌کوو کێشه‌یێک له‌ پێوه‌ندییه‌کانی دوو وڵات هه‌ڵه‌یه‌. له‌لایێکی دیکه‌وه‌ دۆستایه‌تی درێژخایه‌نی تورکیا و سعوودیه‌ش به‌ واتای ئه‌وه‌ نایه‌ت که‌ ئێمه‌ چاوپۆشی له‌و تاوانه‌ پیلان بۆ داڕێژراوه‌ بکه‌ین که‌ له‌ پێش چاومان ئه‌نجام دراوه‌.

سه‌رچاوه‌: CNN Turk

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39252

Your Comment

You are replying to: .
captcha