مۆڵگه‌ی داعش له‌ سنووره‌کانی عێراق و سووریا بوردومان ده‌کرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی جزیره‌ له‌ عێراق ئاماژه‌ به‌ گوله‌باران کردنی مۆڵگه‌ی داعش له‌ سنووره‌کانی عێراق و سووریا ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیوا قاسم محه‌مه‌دی له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: ڕۆژی هه‌ینی 2ی تشرینی دووهه‌می 2018 تۆپخانه‌ی سوپای عێراق مۆڵگه‌ی چه‌کدارانی داعش له‌ سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سووریا له‌ ڕۆژئاوای پارێزگای ئه‌نباریان بوردومان کردوووه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات که‌ له‌و بوردومانه‌دا ژماره‌یێک له‌ چه‌کدارانی داعش کوژران و بریندار بوونه‌ و ده‌شڵێت: ئێستاکه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق چاودێری له‌سه‌ر جموجووڵی چه‌کدارانی داعش و کردنه‌ ئامانجی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ ده‌که‌ن پێش ئه‌وه‌ی نزیک بنکه‌ی ئه‌و هێزانه‌ ببنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39249

Your Comment

You are replying to: .
captcha