به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی خۆی ڕایگه‌یاند كه ئه‌و سزایانه‌ی هه‌ڵگرتوووه كه به بۆنه‌ی قه‌شه برۆنسۆنه‌وه به سه‌ر سوله‌یمان سۆیڵو وه‌زیری ناوخۆی توركیا و عه‌بدولحه‌مید گول وه‌زیری دادی توركیادا سه‌پاندبووی و له چوارچێوه‌ی کاری ھاوبه‌رابه‌ری، تورکیا سزاکانی سه‌ر وه‌زیری داد و وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریکای ھه‌ڵگرتوووه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون، بڕیاری هه‌ڵگرتنی سزا به‌رانبه‌ره‌کانی تورکیا و ئه‌مریکا له پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی نێوان سه‌رکۆمارانی تورکیا و ئه‌مریکا گیراوه‌ته‌به‌ر.
ئه‌و بڕیارانه له حاڵێکدا ده‌گیردرێته‌به‌ر که هێشتا سزای زیادبوونی باجی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌مریکا له تورکیا و سزای ئاسن و ئه‌لمینیۆم که له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه بۆ سه‌ر تورکیا سه‌پێندراوه درێژه‌ی هه‌یه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له به‌یاننامه‌یێکدا هه‌ڵگرتنی سزای سه‌ر وه‌زیرانی ناوخۆ و دادی تورکیا پشتڕاست ده‌کاته‌وه و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که ھاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ھه‌ڵگرتنی بڕیاری سزادانی وه‌زیری ناوخۆ، سوله‌یمان سۆیڵو و وه‌زیری داد، عه‌بدولحه‌مید گول له لایه‌ن ئه‌مریکا، به ھه‌مان شێوه تورکیاش سزاکانی خۆی له‌سه‌ر وه‌زیری دادی ئه‌مریکا، جێف سێشنس و وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریکا، کریستین نیلسن ھه‌ڵگرتوووه که سزاکانیان بریتی بوون له قه‌ده‌غه‌کردنی گه‌شت کردنیان بۆ تورکیا و بلۆک کردنی سامانی ناوبراوان له تورکیا.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment