بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌شواق جاف ئه‌ندامى خولی پێشووى په‌رله‌مانى عێراق له فراكسیۆنى پارتى به‌رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند: "ده‌وڵه‌تى عێراق كێشه‌ى عه‌قڵیه‌تى به‌ڕێوه‌بردنى هه‌یه و ده‌یه‌وێت له به‌غداوه كۆنترۆڵى سه‌رتاسه‌رى عێراق بكات به شێوه‌یێكى مه‌ركه‌زى و دان به مافه‌كانى كورد نانێت هه‌رچه‌نده له ده‌ستووردا جێگیر كراون".
ناوبراو وتیشى: له دواى ساڵی 2003وه ته‌نها ده‌موچاوه‌كان گۆڕاون له عێراقدا ئه‌گه‌ر نا به‌هه‌مان سیاسه‌تى رژێمه‌كانى پێشوو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد ده‌كه‌ن و ئاماده‌نین ئه‌و مادانه‌ى ده‌ستوور جێبه‌جێ بكه‌ن كه مافى میلله‌تى كوردى مسۆگه‌ر كردووه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى خولی پێشووى ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له فراكسیۆنی پارتى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "له كاتى بڕینى بوودجه و قووتى خه‌ڵكى هه‌رێم و بێبه‌ش كردنى پێشمه‌رگه له ماف و ئیمتیازاته‌كانى، نه‌مانبینى هیچ سیاسیێكى عێراق به‌وانه‌شى كه خۆیان به دۆستى كورد ده‌زانن، هیچ هه‌ڵوێستێكى ئه‌رێنى بنوێنن و به‌رگرى له كورد بكه‌ن، بۆیه هه‌تا كورد خۆى یه‌كڕیز نه‌بێت، چاوه‌ڕوانى ئه‌وه نه‌بێت هیچ مافێكى له به‌غدا به‌ده‌ست بهێنێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment