بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح، پێشوازیی لە نووری مالكی كردووە و ‎لە دیدراەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسیی و ئەمنییەكانی وڵات تاوتوێ كراون.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا ئەو هەوڵانەش گفتوگۆیان لە بارەوە كراوە كە هەموو لایەنە سیاسییەكان خستویانەتە گەڕ بۆ ئەوەی رێكبكەون لەسەر تەواوێ كردنی پۆستەكانی كابینەی حكوومەتی نوێ.
‎لەو رووەوە بەرهەم ساڵح داوای لە لایەنەكان كرد پشتیوانیی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق بكەن، بە ئامانجی دامەزراندنی حكوومەتێكی بەهێز كە ویست و داواكارییەكانی گەلی عێراق بەدی بهێنێت.
هاوكات نووری مالكی گەشبینی دەربڕی لە ئاست رۆڵی سەرۆكایەتیی كۆمار لە خزمەت كردن و بەرەو پێش بردن و سەقامگیر بوونی پرۆسەی سیاسی، لەو روانگەیەوە كە پارێزەری دەستوور و یاسایە.
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دووپاتی كردەوە، گرنگە هەمووان هاریكاری یەكتر بكەن و پێكەوە كار بكەن بەو ئامانجەی لە قۆناغی داهاتوودا باشترین خزمەت پێشكەش بە عێراقییەكان بكرێت.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment