کوردپرێس:
میدیای فەرمیی یەکێتی رایگەیاند، هەریەکە لە لیوای ١٤٤ی سەر بەیەکەی ٧٠ و یاریدەدەرییەتی ئاسایشی خورماتوو و ئاسایشی زینانە ئۆپراسیۆنەکەیان بە هاوبەشی ئەنجامداوە و ئۆپراسیۆنەکەش شەش کاتژمێری خایاندووە.
ئاماژە بەوەش دراوە، هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە چوونەتە گوندەکانی پەڵکانە و دۆڕاجی جوانڕۆ بە مەبەستی دەرکردنی چەکدرانی داعش لەو ناوچانە.
شەوی ٣٠ی مانگی رابردوو، چەکدارانی داعش لە میحوەری کەرکوک هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و بەو هۆیەوە دوو پێشمەرگە شەهیدبوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
هەرچەندە لەساڵى ٢٠١٧ حکومەتى عێراق کۆتاییهاتنى داعشى راگەیاند، بەڵام ناو بە ناو چەکدارانى سەر بەو گروپە هێرشدەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان، لە ماوەی رابردووشدا هێرشەکانیان زیاتر کردووە.
Your Comment