گەورەکونسوڵی ئێران لە هەولێر لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گەورەکونسوڵی ئێران لە هەولێر لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە و گفتوگۆیان ئەنجام دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیداری نێوان عباد، کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر لەگەڵ کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لەبارەی دوا گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و پێوەندیی ئەمنی و ئابووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستان گفتوگۆ کرا.

لەو دیدارەدا کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاپۆرتێکی لەسەر هەوڵەکانی ئەم دواییە بۆ تۆکمە کردنی پێوەندییە ئابوورییەکان و ئاسانکارای کردن بۆ هاتوچۆی مەرزی و ئابووری لە نێوان ئێران و هەرێم پێشکەش کرد کە لە لایەن وەزیری ناخۆی هەرێمەوە پێشوازیی لێ کرا و هەردوو لایەنەکە جەختیان کرد لەسەر بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە و هاوئاهەنگیی زیاتر لەنێوان بەرپرسانی ناوچەیی هەردوولا کرد بۆ ئاسانکاریی لە هاتوچۆکاندا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39229

Your Comment

You are replying to: .
captcha