بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شیرزاد قاسم لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی سوومریە نیووزدا ڕایگەیاند: سەرەڕای ئەوەی کە پارتی توانای پێکهێنانی دەڵەتی زۆرینەی سیاسیی هەیە ئەو کارە زەبر لە بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان دەدات.
ناوبراو جەختی لەسەر ئەوە کرد کە بەرژەوەندیی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە یەکگرتنی نێوان حیزبە سیاسییەکاندایە، چوونکە یەکێتیی نێوان حیزبەکان بەهێزتریان دەکات بۆ گەیشتن بە ئامانجە بەرزەکانی هەرێم.
ناوبراو وتیشی پارتی دیموکراتی کوردستان بە 45 کورسیەوە توانای پێکهێنانی حکوومەتی نوێی لە هەرێمدا هەیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment