حه‌سه‌ن ڕۆحانی: گوزه‌رانی هاووڵاتییان له‌ چه‌ند مانگی داهاتوو دژوارتر ده‌بێت

به‌شی ئێران/ کوردی- سه‌رۆک كۆماری ئێران ده‌ڵێت كه‌ پێشبینی ده‌كه‌ن بارودۆخی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی هاوشێوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو قورستر بێت به‌ تایبه‌ت كه‌ ئێران خۆی ئاماده‌ ده‌كات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دووهه‌‌مین قۆناغی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌ نوێترین كۆبوونه‌وه‌ی کابینه‌که‌یدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات كه‌ گه‌لی ئێران له‌ ئه‌مریكا و تاوانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ تووڕه‌یه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد جێبه‌جێ كردنی قۆناغی دووهه‌‌می گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا له‌ 4ی تشرینی دووهه‌‌مدا دژ به‌ ئێران سته‌مێكی تازه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوووه‌كانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئێران و گه‌لی ئێرانیش به‌رامبه‌ر ئه‌و سته‌مه‌ به‌رگری ده‌كات.

حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌ درێژه‌ی وته‌کانیدا ده‌شڵێت كه‌ واشنتۆن ناتوانێت فرۆشتنی نه‌وتی ئێران ڕابگرێت و بۆ ئه‌و ئاسته‌ كه‌می بكاته‌وه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت.

شایانی باسه‌؛ له‌ دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، به‌ بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ ته‌واوی ئه‌و گه‌مارۆییانه‌ی ئه‌مریكا به‌ سه‌ر تاراندا سه‌پێندرانه‌وه‌ كه‌ پێشتر هه‌ڵگیرابوون و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ بڕیاره‌ 4ی تشرینی دووهه‌‌م قۆناغی دووهه‌‌می گه‌مارۆكان بخرێنه‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه كه‌ سێكته‌ره‌كانی وزه‌ و بانكی ناوه‌ندیی ئێران ده‌كه‌نه‌ ئامانج.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی ئێران

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39214

Your Comment

You are replying to: .
captcha