به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عرفان فیدهن دوو ڕۆژ دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ سعوود موعجه‌ب داواکاری گشتیی سعوودیه له به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی کرده‌وه که له کۆبوونه‌وه‌که‌دا نه‌گه‌یشتوون به هیچ ده‌ره‌نجامێکی به‌رچاو.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆکایه‌تیی داواکاری گشتیی کۆماریی ئه‌سته‌نبۆڵدا هاتوووه که جه‌مال خاشقچی دوای چوونه‌ژووره‌وه‌ی بۆ کۆنسووڵخانه‌ی سعوودیه له ٢ی مانگی ڕابردوودا ده‌ستبه‌جێ خنکێنراوه و ئه‌مه‌ش به‌پـێی پلانێک که پـێش چوار هه‌فته داڕ‌ێژرابوو و دواتر له‌توپه‌ت کراوه و له‌ناو براوه. ئه‌وه‌ش بۆ یه‌که‌مجاره به‌رپرسێکی باڵای دادوه‌ری تورکیا ورده‌کای کوشتنی خاشقچی ئاشکرا ده‌کات.
له ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتوووه "ڕای گشتی پرسیاری ئه‌وه ده‌کات که هاوکاره ناوخۆیییه‌که‌ی ڕووداوی کوشتنه‌که‌ی خاشقچی کێ بوووه و ئێمه‌ش هه‌مان پرسیارمان له هه‌مان ڕۆژدا بۆ دروست بوو."
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه "سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که هاریکارێکی خۆجێیی له ڕووداوه‌که بوونی هه‌بێت هیچ ڕاگه‌یه‌نراوێکی کاربه‌ده‌ستانی سعوودیه له‌وباره‌یه‌وه بوونی نییه".
سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه که "جارێکی دیکه جه‌ختمان کرده‌وه له‌وه‌ی که ئه‌و گومانلێکراوانه‌ی له سعوودیه ده‌ستگیر کراون ڕه‌وانه‌ی تورکیا بکرێنه‌وه".
شایانی باسه؛ جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسی دیاری سعوودی له 2ی تشرینی یه‌که‌می 2018دا چوووه کونسووڵخانه‌ی سعوودیه له شاری ئه‌سته‌نبۆڵ و تا ئێستا ھیچ زانیارییێکی ته‌واو پشتڕاستکراوه‌ی له‌باره‌وه بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه. به گوێره‌ی زانیارییێک که تۆڕی سی ئێن ئێنی ئه‌مریکی بڵاوی کردۆته‌وه سعوودیه ئاماده‌کاریی ده‌کات بۆ دانپێدانان به‌وه‌ی خاشقچی "به ھه‌ڵه له کاتی لێکۆڵینه‌وه‌دا" مردوووه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment