به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاری جه‌لال سه‌رۆکی فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: کاره‌کانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی ٢٥ په‌ناخوازی عێراقییان ته‌واو کردوووه که له ڕۆژی 14ی تشرینی یه‌که‌می 2018دا له ڕووداوێکی ھاتوچۆ له نزیک شاری ئیزمیر له تورکیا گیانیان له‌ده‌ست دا.
ھاوکات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌وباره‌یه‌وه ڕاگه‌یه‌نراوێکی بڵاو کردۆته‌وه و تیایدا ده‌ڵێت: به ھه‌ماھه‌نگی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا، باڵیۆزی عێراق له ڕێگه‌ی ھێڵی ئاسمانیی عێراقه‌وه ته‌رمی ٢٥ په‌ناخواز و ٢٠ برینداری ئه‌و ڕووداوه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ عێراق.
ئاری جه‌لال ئاماژه به‌وه ده‌کات که سه‌رجه‌می عێراقییه‌کانی ئه‌و ڕووداوه عه‌ره‌بن و کوردیان تیا نییه و ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌شی له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ھه‌رێمی کوردستان گرتوووه ھیچ گرنگییان به‌و ھه‌واڵه نه‌داوه.
شایانی باسه؛ ڕۆژی 14ی تشرینی یه‌که‌می 2018 له‌سه‌ر ڕێگای ئایدن ئیزمیر بارھه‌ڵگرێک که ژماره‌یێک په‌ناخوازی نایاسایی ده‌گواسته‌وه کۆنترۆڵی خۆی له‌ده‌ست دا و که‌وته نێو ڕێڕه‌وێکی ئاوه‌وه. له ڕووداوه‌که‌شدا 22 که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و له نێویاندا ٢ منداڵی کۆرپه و ٢ منداڵی گه‌وره‌تر و ژنێکی دوو گیان ھه‌بوون.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment