وه‌زیری نه‌وت: پێویسته‌ کێشه‌ی گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌کانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بکرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری نوێی نه‌وتی عێراق باس له‌ پلانی وه‌زاره‌ته‌که‌ی ده‌کات بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و گرێبه‌سته‌ نه‌وتییانه‌ی هه‌رێم به ‌بێ ئاگاداری ناوه‌ند ئه‌نجامی داوه‌ و ده‌ڵێت: پێویسته‌ ئه‌و کێشه‌یه‌ به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سامر غه‌زبان وه‌زیری نوێی نه‌وتی عێراق له‌ لێدوانێکدا ڕای‌گه‌یاند: پێشتر له ‌نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند گفتوگۆ هه‌بوووه‌ له‌باره‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌وه‌ و به‌ بێ گومانیش هه‌رێم به‌شێکی دانه‌بڕاوه‌ له‌ عێراق و ده‌بێت ئه‌و کێشانه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت.

ناوبراو وتیشی: ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی هه‌رێم ئه‌نجامی داوه‌ کاریگه‌ریی زۆری هه‌بوووه‌ له‌سه‌ر ئابووری وڵات و پێویسته‌ سه‌رجه‌م کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن.

شایانی باسه‌؛ حکوومه‌تی عێراق جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ له‌وه‌ی گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌کانی هه‌رێـم له‌گه‌ڵ کۆمپانیا بیانییه‌کان له‌ دۆزینه‌وه‌ و هه‌ڵکه‌ندن و به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌کردنی نه‌وت به‌ بێ ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌وان بوووه‌ و ئێستاش دادگای فیدراڵی دۆسیه‌ی گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌کانی هه‌رێمی یه‌کلا نه‌کردوووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: سبه‌ی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39208

Your Comment

You are replying to: .
captcha