بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كهناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاوی كردهوه كه ئەمڕۆ لە ئۆفیسی سەرەکیی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە سلێمانی و بەبێ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەکە ئەنجومەنی باڵای نەوە نوێ کۆبووەتەوە لەسەر پرسی بەشداری کردنی جووڵانەوەکە لە پەرلەمانی کوردستاندا و چۆنێتی بەرنامە و کاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغدا.
دوای وتوێژی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ و بڕیار درا جووڵانەوەکە بەشداری لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بکات.
بڕیاروایە دوابەدوای کۆبوونەوەکە جوڵانەوەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بخاتەڕو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment