جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌شداری له ‌په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌كات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی باڵای جووڵانەوەی نەوەی نوێ ئەمڕۆ چوارشه‌ممه لە کۆبوه‌یێكدا بڕیاری دا بەشداری لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستاندا بكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاوی كرده‌وه‌ كه ‌ئەمڕۆ لە ئۆفیسی سەرەکیی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە سلێمانی و بەبێ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەکە ئەنجومەنی باڵای نەوە نوێ کۆبووەتەوە لەسەر پرسی بەشداری کردنی جووڵانەوەکە لە پەرلەمانی کوردستاندا و چۆنێتی بەرنامە و کاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغدا.

دوای وتوێژی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ و بڕیار درا جووڵانەوەکە بەشداری لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بکات.

بڕیاروایە دوابەدوای کۆبوونەوەکە جوڵانەوەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بخاتەڕو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39198

Your Comment

You are replying to: .
captcha