بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دانیمارک ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە درێژەی ھەندێک چەواشەکاریی بڕێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دژی ئێران، تارانی بە ھەوڵدان بۆ ئەنجام دانی کردەوەیێکی تیرۆریستی لە خاکی دانیمارک دا تۆمەتبار کرد و باڵوێزەکەی خۆی لە تاران بانگ کردەوە.
بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش لەو بارەوە ڕایگەیاند: باڵوێزی دانیمارک لە تاران سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئامادە بوون لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە گەڵ سەرۆکی فەرمانگەی یەکەمی کاروباری باکووری ئەورووپا دیداری کردووە و ھەمیسان ئەو ھەواڵە دوژمنکارانەیەی دژی ئێرانی ڕەت کردەوە و بە ھەوڵدانێک لە ئاراستەی پیلانی دوژمنان بۆ زەبر وەشاندن لە پەیوەندییە باش و ڕوو لە پەرەکانی نێوان ئێران و ئەورووپا لێکی دایەوە.
بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ھەروەھا وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی بەڕێوەبەرایەتی کردنی بە بەرنامە و ژیرانەی ئاڵ و گۆڕەکان لە لایەن دانیمارکەوە، سەبارەت بە شوێنھاتەکانی ھەر جۆرە ھەڵس و کەوتێکی نەشیاو ھەراسازکەر هوشداری دا.
بەھرام قاسمی ئەوەشی وەبیر ھێنایەوە کە باڵوێزی دانیمارکیش لەو چاوپێکەوتنەدا ڕایگەیاندووە کە بۆ ھێندێک پرس و ڕاوێژ بۆ کوپینھاگ بانگ کراوەتەوە و دیارە لە کۆپینھاگ دا داخوازی و چاوەڕوانیەکانی لایەنی ئێرانیش باس دەکات و پێ و شوێنیان دەگرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment