حكوومه‌تی نوێی هەرێمی کوردستان به‌بێ یه‌كێتی ده‌سه‌ڵاتی نابێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر به‌شداری كردن له‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ده‌ربڕی و به‌رپرسێكی ئه‌و حزبه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: دوای به‌شداری كردن له ‌گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌ت، بڕیاری كۆتایی ده‌ده‌ین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌لیم كۆیی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، رایگه‌یاند: سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ بڕیاری داوه‌ له ‌دوای په‌سه‌ند كردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، به‌شداریی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به‌ پێكهێنانی حكوومه‌ت بكه‌ین، پاشان سه‌ركردایه‌تی تاوتوێی ده‌كات و وه‌ڵامی لایه‌نی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ینه‌وه‌ كه‌ ئایا به‌شداریی حكوومه‌ت ده‌بین یان نا.

سەلیم کۆیی وتیشی: "پێویسته‌ وه‌فدی پارتی كه‌ براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌، سه‌ردانی لایه‌نه‌كان بكات، بۆئه‌وه‌ی بزانین پڕۆژه‌ی بۆ حكوومه‌تی داهاتوو چییه ‌و پێكهاته‌كه‌شی چۆن ده‌بێت، چوونكه‌ حكوومه‌تی ئه‌مجاره‌ی هه‌رێم جیاواز ده‌بێت، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌گفتوگۆ و دیراسه‌ هه‌یه‌".

ناوبراو راشیگه‌یاند: تێڕوانینی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له ‌گۆڕان و یه‌كگرتوو له‌سه‌ر به‌شداری كردن و نه‌كردن له ‌حكوومه‌ت جیاوازه‌، پێمان وایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی داهاتوو سه‌قامگیر بێت و له‌گه‌ڵ عێراق كێشه‌ی نه‌مێنێت، سیستمه‌كه‌ی په‌رله‌مانی و شه‌فاف بێت و زانیارییه‌كان هه‌مووی له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا بێت، ئه‌وكاته‌ چ لایه‌نێک به‌شدار ده‌بێت یان نا، كێشه‌یێكی ئه‌وتۆ نابێت.

به‌رپرسه‌كه‌ی كۆمه‌ڵێ ئیسلامی ده‌ڵێت: "پێویسته‌ یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ بگه‌نه‌ ئه‌نجامێک، چوونكه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ پارتی به‌شداریی حكوومه‌ت بكه‌ن، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌شدار نه‌بێت، حكوومه‌ت له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نابێت".

سەرچاوە: SNN

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39195

Your Comment

You are replying to: .
captcha