ئاسۆی ئایندەی سیاسیی کوردی سووریا ڕوون نییە

بەشی جیهان- دوکتور مەروان کابالان تیشک دەخاتە سەر ژمارەی فراوانی دەسەڵاتەکان کە لە قەیرانی سووریا دژایەتی و بەرژەوەندیی جیاوازیان لەگەڵ یەک هەیە و دەڵێت گەشبین نییە بە ئایندەی سیاسیی کورد لە سووریا.

کوردپرێس:

هێزی سووریای دیموکرات کە لەلایەن کوردەکانەوە سەرکردایەتی دەکرێت نزیکەی یەک لە سەر چوار خاکی سووریایان بەدەستەوەیە. کورد منەتی ئەو سەرکەوتنە خۆی لە هاوپەیمانیی دژەداعش دەزانێت. کورد داوای سیستەمی خۆبەڕێوەبەری و ئیدارەی فیدراڵی لە باکووری سووریا و ناوچە کوردنشینەکان دەکات و چ تورکیاش و چ سووریاش دژ بەو داواکارییەی کورد وەستاون.

دوکتور مەروان کابالان سەرۆکی پەیمانگای توێژینەوەی سیاسەتی عەرەب لە دۆحە یادداشتێکی لە ماڵپەڕی ئەلجەزیرە بڵاو کردۆتەوە و لەو یادداشتەدا وتوویەتی ئەمریکاش و فەڕەنساش پشتیوانی کوردی سووریان بەڵام ئەو پشتیوانییە تووڕەبوونی تورکیای لێکەوتۆتەوە و ئەنقەرەش لە ڕێگای جۆربەجۆر تووڕەبوونی خۆی لەو پشتگیرییانەی ئەمریکا و فەڕەنسا پیشان داوە.

ناوبراو نووسیویەتی فەڕەنسا لەم مانگانەی دواییدا جووڵەی سەربازیی خۆیی لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی سووریا زیاد کردووە و ئەوەش تووڕەبوونی تورکیای لێکەوتۆتەوە و بەو بۆنەیەشەوە شوێنی جێگیرکرانی هێزی سەربازیی فەڕەنسای ئاشکرا کردووە.

ئەو خاوەن بیرە سوورییە بڕوای وایەت تەنها ئەمریکا و فەڕەنسا نین کە پشتگیریی کورد دەکەن بەڵکوو ڕووسیاش جەختی کردۆتە سەر بەشداری پێکردنی کورد لە پڕۆسەی ئاشتیی سووریا و نووسینەوەی دەستووری نوێی سووریا و چەسپاندنی لامەرکەزییەت لەو وڵاتە.

ناوبراو بڕوای وایە ئەگەرچی لە چەند لاوە پشتگیریی کورد دەکرێت بەڵام ناکرێت پێشبینی بکەین کە ڕووداوەکان بەرەو چ ئاراستەیێک دەڕۆن و دەورگێڕانی ئامادەبووی ئەو وڵاتە چۆن و لە سەر چی ڕێک دەکەون و ئایندەی سیاسیی کورد چی دەبێت لەبەر ئەوەی بەرژەوەندی و قازانجی لایەنەکان لەو وڵاتەدا دژ بەیەکن.

دوکتور کابالان وتوویەتی ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا لەباری پاشەکەوتی وزە و نەوت و گاز و کەرتی جووتیارییەوە ناوچەیێکی دەوڵەمەند و چ ئەمریکا و چ ڕووسیاش هەردووکیان چاویان تێ بڕیوە.

News Code 39192

Your Comment

You are replying to: .
captcha