کاردانه‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌ ئه‌گه‌ری ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا دژ به‌ کوردی سووریا

به‌شی جیهان- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا (پنتاگۆن) ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مریکا‌ به‌ دوای هه‌ڕه‌شه‌ی تورکیا بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی نوێ بۆ سه‌ر کوردی سووریا پێوه‌ندی به‌ هه‌ردوولاوه‌ کردوووه‌ و له‌ نیگه‌رانییه‌ ئه‌منییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌باره‌ی سنووره‌کانییه‌وه‌ تێده‌گات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی کردوووه‌ که‌ ئاماده‌کارییه‌ سه‌ربازییه‌کانی دژ به‌ کوردی سووریا هاوشێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون له‌ عه‌فرین ده‌ست پێده‌کات به‌ڵام ئه‌م جاره‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.

ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رکۆماری تورکیا هۆشداری به‌ کوردی سووریا داوه‌ که‌ هه‌ر سات ئه‌گه‌ری ده‌ست پێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژ به‌ کوردی سووریا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات له‌ئارادایه‌.

شان ڕابرتسۆن گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا کاردانه‌وه‌ی به‌ هه‌ڕه‌شه‌ نوێکانی تورکیا پیشان دا و گوتی که‌ ئه‌مریکا له‌مباره‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ تورکیا و هێزی سووریای دیموکراته‌وه‌ گرتوووه‌.

ناوبراو گوتیشی: ئێمه‌ ئاگاداری به‌یاننامه‌ی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری هێرشی جیدیی سه‌ربازین و له‌وباره‌شه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تورکیا و هێزی سووریای دیموکراتیک له‌باره‌ی که‌م کردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌کان گفتوگۆمان کردووه‌.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا (پنتاگۆن) به‌ هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیکی ڕاگه‌یاند: تورکیا هاوپه‌یمانێکی ئه‌ندامی ناتۆی ئه‌مریکا و شه‌ریکی سه‌ره‌کیی ئه‌و وڵاته‌ له‌ هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش دێته‌ ئه‌ژمار و ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا پابه‌نده‌ به‌ ئاسایشی سنووری تورکیا.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: داوا له‌ هه‌ر دوو لایه‌ن ده‌که‌ین که خۆ ببوێرن له‌ دروست بوونی ته‌نگه‌ژه‌‌ و ته‌رکیز له‌سه‌ر گرینگترین ئه‌رکیان بکه‌ن که‌ شکستهێنانی داعشه‌.

ڕابرتسۆن جه‌ختی له‌سه‌ر جێبه‌جێ کردنی به‌ ته‌واوه‌تی نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج کرده‌وه‌ که‌ ڕێککه‌وتنی هاوبه‌شی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ر چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ کوردییه‌کان له‌و شاره‌ له‌ به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فوراتی سووریایه‌.

گوته‌بێژی پێنتاگۆن جه‌ختی کرده‌ سه‌ر هاوکاریی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هێزی سووریای دیموکرات به‌ سه‌رکردایه‌تیی کورد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ ئه‌مریکا نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا له‌باره‌ی ئاسایشی سنووره‌کانی به‌ هه‌ند وه‌رده‌گرێت.

ڕابرتسۆن ئاماژه‌ی به‌ هاوکارییه‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌که‌که‌ دا و گوتیشی: ئه‌مریکا ئێستاکه‌ش سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان له‌ سنووره‌کانی تورکیا هاوکارییێکی نزیکی له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌یه‌ و په‌که‌که‌ی له‌ لیستی گرووپی تیرۆریستییه‌کان داناوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39185

Your Comment

You are replying to: .
captcha