به‌رهه‌م ساڵح به‌ فه‌رمی بانگهێشتی ئێران ده‌کرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کورستان- سه‌رۆک كۆماری عێراق داوه‌تنامه‌ی فه‌رمی پێده‌گات تا سه‌ردانی ئێران بكات و ئه‌م داوه‌تنامه‌یه له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی ئێرانه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ به‌رهه‌م ساڵح كراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێ‌شه‌ممه‌ 30ی تشرینی یه‌که‌می 2018 باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌ به‌غدا ڕایگه‌یاندوووه‌ که‌ ئیسحاق جه‌هانگیری جێگری سه‌رۆكی ئێران له‌ په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆماری عێراق داوای لێكردوووه‌ سه‌ردانی وڵات بكات.

جه‌هانگیری بۆ به‌شداریی له‌ چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حسێن له‌ ئێستادا له‌ شاری نه‌جه‌فه‌ و به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌یێكی نزیک له‌ باڵێوزخانه‌ی ئێران، جێگری سه‌رۆكی ئێران له‌ په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنیدا به ‌فه‌رمی داوه‌تنامه‌ی پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكی عێراق كردووه‌ بۆ سه‌ردانی تاران.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌ به‌غدا پێشبینیی ده‌کات که‌ به‌رهه‌م ساڵح به‌م نزیكانه‌ به‌ده‌م ئه‌و داوه‌تنامه‌یه‌وه‌ بچێت و سه‌ردانی ئێران بكات.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39179

Your Comment

You are replying to: .
captcha