پارتی له‌سه‌ر به‌عسی بوونی وه‌زیره‌كه‌ی دێته‌ ‌ده‌نگ

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پارتی دیموكرات له‌سه‌ر تۆمه‌تی به‌عسی بوونی وه‌زیرێكی له ‌به‌غدا داوا ده‌كات به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر بخه‌نه ‌ڕوو و په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و حزبه‌ش له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی لاببرێت كه‌سێكی دیكه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی كاندید ده‌كه‌ین.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی یادداشتێک كه‌ 60 چالاكوان و ڕۆژنامه‌وانی پارێزگای‌ دهۆک ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی‌ باڵای‌ نیشتمانیی‌ لێپرسینه‌وه ‌و دادپه‌روه‌ریی‌ عێراقیان كردوووه داوا ده‌كه‌ن ڕێگه‌ نه‌درێت كۆنه‌ به‌عسییێک به‌ ناوی‌ (به‌نگین عه‌بدوڵڵا ڕێكانی‌) له‌سه‌ر پشكی‌ پارتی -كراوه‌ته‌ وه‌زیری‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق- له‌ پۆسته‌كه‌ی ده‌ستبه‌كار بێت.

دانا جه‌زا ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زیره‌ هه‌یه‌ كه‌ تێوه‌گلاوه‌ له‌و شتانه‌، با به‌ڵگه‌كانیان بڵاو بكه‌نه‌وه ‌و بیخه‌نه‌ڕوو چوونكه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ ڕێوشوێنی یاساییی خۆی هه‌یه‌ و هیچ كه‌سێک به‌ بێ به‌ڵگه‌ لا نابرێت.

ناوبراو وتیشی: "ئێمه‌ وه‌كوو پارتی به‌رگری له‌وه‌ ناكه‌ین ئه‌گه‌ر كه‌سێک به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر بێت كه‌ خراپه‌كار و گه‌نده‌ڵ بووبێت، كێ به‌رگری له‌وه‌ ده‌كات".

دانا جه‌زا سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی پارتی له‌ ئه‌گه‌ری دوورخستنه‌وه‌ی وه‌زیره‌كه‌یان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای‌ نیشتمانیی‌ لێپرسینه‌وه ‌و دادپه‌روه‌ریی‌ عێراق گوتیشی: جارێ زووه‌ بۆ ئه‌و قسانه‌، چونكه‌ هه‌موو شتێك به‌ به‌ڵگه‌یه‌و به‌ قسه‌ نابێت، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ پارتی كاندیدی بۆ پۆسته‌كه‌ ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39153

Your Comment

You are replying to: .
captcha