په‌رله‌مانتارێكی كورد داوا له‌ عه‌بدولمه‌هدی ده‌کات ڕێگه‌ به‌ تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی 2019 نه‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان داوا له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌كات ڕێگه‌ به‌ تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی ساڵی داهاتوو به ‌بێ خستنه‌ڕووی حساباتی كۆتاییی بوجه‌ی 2018 نه‌درێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ی تشرینی یه‌که‌می 2018 هۆشیار عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له ‌په‌رله‌مانی عێراق ڕای‌گه‌یاند: "نه‌بردنی حساباتی كۆتاییی بودجه‌ی بۆ په‌رله‌مان یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی به‌رده‌وام بوونی گه‌نده‌ڵی له ‌عێراق بۆیه‌ داوا ده‌كه‌م سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕێگه‌ به‌ تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی ساڵی داهاتوو به‌ بێ خستنه‌ڕووی حساباتی كۆتاییی بوجه‌ی 2018 نه‌دات".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان ده‌شڵێت: "ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی حكوومه‌تی ئێستا له‌ بودجه‌ی ساڵی 2019 كردوویه‌تی زۆر كه‌مه‌ ‌و په‌له‌كردن له ‌ناردنی بودجه‌كه‌ ده‌بیندرێت، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رییێكی نه‌رێنی داده‌نێت له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردنی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ دۆسیه‌یێكی هه‌ستیار."

هۆشیار عه‌بدوڵڵا داوای له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیران كردوووه‌ گه‌ر ده‌یه‌وێت هه‌نگاو بۆ بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی بنێت ئه‌وا ده‌بێت ڕێگه‌ به‌ تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی ساڵی 2019ی عێراق نه‌ده‌ن.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39152

Your Comment

You are replying to: .
captcha