بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زوهرە حەمزە جەباری نوێنەری پارێزگای بەسرە لە پەرلەمانی عێراق پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیێک ڕایگەیاند: تەنها ڕێگای چارەسەر کردنی قەیران و کەموکوڕیی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی ئەو پارێزگایە دروست کردنی هەرێمی بەسرەیە.
جەباری لەو بارەیەوە جەخت دەکاتەوە کە پارێزگای بەسرە لە باشووری عێراق جگەلە یەدەکی گەورەی نەوت، شوێنی چالاکیی 70 لەسەدی موئەسیساتی نەوتی و گواستنەوەی ئەو وڵاتەیە و بەو حاڵەشەوە تا ئێستاش لە خزمەتگوزاریی خراپ و لەبەرچاو نەگرتن ڕەنج دەبات.
ئەو نوێنەرە دەیشڵێت: ڕەوتە جیاوازەکان پێشتر بۆ بەسرە و مافە پێشێل کراوەکانی دەگریان و ئێستا هەر ئەو ڕەوتە سیاسییانە مافی ئەم پارێزگایە لە کابینەی نوێدا پێشێل دەکەن.
سەرچاوە: مەوازین نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment